10 حوزەیران 2026
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەردەوام جێی بایەخ و سەرنجی ناوەندە توێژینەوەییە هەرێميى و نێودەوڵەتییەکانە. لە چوارچێوەی ئەو پەیوەندییانەدا، سێ لە گرنگترین ناوەندەکانی توێژینەوەی تورکیا ئارەزووی خۆیان بۆ گەشەپێدانی هاوکاریی ئەکادیمی و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەی ڤیژن دەربڕی.
سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (OSRAM)، د. سەرحان ئافەجان، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی ئێران (IRMA)، و محەمەد ئاڵەجا، نوێنەری ناوەندی توێژینەوەکانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی تورکیا (SETA)، سەردانی دامەزراوەی ڤیژنیان کرد و لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی بۆردی بەڕێوەبردنى دامەزراوەکە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چالاکی، بەرنامە و ئاسۆی کاری دامەزراوەکانی توێژینەوە کرا و تیشکخرایە سەر گرنگی رۆڵی ناوەندە توێژینەوەییەکان لە شیکردنەوەی گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئاسایشییەکانی ناوچەکە.
هەروەها گفتوگۆ لەسەر کاری هاوبەش لەنێوان دامەزراوەی ڤیژن و ئەو سێ ناوەندە توێژینەوەییەدا کرا. لەو بارەیەوە جەخت لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموون، هاوبەشیکردنی زانیاری، ئەنجامدانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە بابەتە ستراتیجییەکاندا کرایەوە.











بڵاوکردنەوە