بێکاریی ژنان و نایەکسانیی لە کاردا دەبێتە بەشێک لە پرۆژەکانی دامەزراوەی ڤیژن

22 نیسان 2026

کار و پرۆژەی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی ڤیژن و رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵایەتی و کێشەکانی ژنان و گەنجان، دەبێتە بەشێکی گرنگ لە کاری دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیجی و بۆ ئەم مەبەستەش یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد.
لە سەردانی بەشێک لە ئەندامانی بۆردی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ڤیژن بۆ رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپیدان (PDO)، بێکاریی ژنان و نادادی لە کار و کرێی کارکردندا گفتوگۆی لەبارەوەکرا، گەیشتنەئەو دەرئەنجامەی لەداهاتوودا کاری هاوبەش ئەنجام بدەن و رایگشتی لێئاداگادار بکەنەوە.
هەردوولا رێککەوتن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و کۆنفرانس و پێگەیاندنی ژنان و گەنجان لەرووی هۆشیاریی کارکردن و بەرزکردنەوەی تواناکانیان، تاوەکو یارمەتیدەربێت بۆ زیادکردنی دەرفەتەکانی کارکردن.



xalk_1

xalk_2

xalk_3

xalk_4

xalk_5

xalk_6

xalk_7

xalk_8

xalk_9

xalk_10