11 ئازار 2026
نوسەر : د.ئاکۆ حمە کریم رحیم
بۆ تێگەیشتن و پێشبینیکردنی بڕیار و سیاسەت و فەلسەفەی هەر سەرکردەیەک، پێویستە سەرەتا لە کەسایەتی و بیرکردنەوە و پێگەیشتنی کۆمەڵایەتی و سیاسی تێبگەین، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرکردەیەکی سیاسی تەقلیدی نییە، بەڵکو ئەو بزنسمان و پێشکەشکار و براندێکی جیهانییە و یەکێکە لەو کەسایەتییانەی کە زۆرترین مشتومڕی لەناوخۆی ئەمریکا و جیهاندا دروستکردووە.
ترمپ یەکێکە لەو سەرکردانەی کە لەجیهاندا زۆرترین مشتومڕی بە لێدوان و قسە و پۆستەکانی دروستکردووە و وێنایەکی وای پیشانداوە کە ناڕوونە و نا توانرێت لێ تێبگەیت. بۆیە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی چەمکێک بۆ سیاسەتی و رێباز و بنەماکانی ترەمپ بەکاردێت کە پێشبینی نەکراوە (Unpredictability)، بەو مانایەی سەر بە رێباز و قوتابخانەی هزرییە کلاسیکییەکان نییە و ناتوانیت لە چوارچێوەی تیۆرییەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا لێکدانەوە بۆ سیاسەتەکانی بکەیت.
بڵاوکردنەوە