23 نیسان 2026
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی پانێڵێکی ئەنجامدا بە ناونیشانی (پتەوکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەرەنگار بوونەوەی گوتاری رق و کینە) کە تیایدا بەشێک لە پسپۆرانی یاساو مامۆستایانی زانکۆ و رۆشنبیران ئامادەی بوون.
پانێلەکە بۆ هەریەکە لە (د.ئەسعەد کازم شەبیب) بەڕێوەبەرەی سەنتەری رافیدەین و (د.تارق جەوهەر) پسپۆری میدیاو (د.عەدالەت عەبدوڵا) توێژەر لە ناوەندی ئەکادیمیای نیشتیمانی،(د.عومەر ریفاعی) بەڕێوەبەری سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی ئەنبار بەڕێوە چوو.
لە پانێڵەکەدا بەشداربووان جەختیانکردەوە هەرێمی کوردستان پێویستە لە داهاتوودا لەڕێگەی سیستەمی پەروەردەو بڵاو کردنەوەی هۆشیاری زیاترەوە، کار لەسەر کەمکردنەوەی گوتاری رق و کینە بکات و بەراورد بە عێراق گوتاری رق کینە لەهەرێمی کوردستان کەمترە.
لەبەشێکی دیکەی پانێڵەکەدا باس لە رۆڵی یاسا کرا لە ڕێگری کردن لە گوتاری رق و کینەو کەمکردنەوەی ئەو گوتارە، پسپۆرانی یاسا جەختیان کردوە بەشێک لەیاساکان پیویستیان بە نوێ کردنەوە هەیەو بەشەکەی دیکەشی پێویستە جێبەجێبکرێت.
لەکۆتاییدا ئامادە بووان هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی سەرنج و بۆچونی پسپۆڕان و شارەزایانی بەشدار لە پانێڵەکە بەهەند وەربگیرێت و کاری جدی لەسەر بکرێت، بۆ ئەمەبەستە دامەزراوەی ڤیژن دەرئەنجامەکانی دیدارەکە لە شێوەی راسپاردە و پێشنیار ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکات.
260426021349.jpg)
260426021357.jpg)
260426021406.jpg)
260426021423.jpg)
260426021431.jpg)
260426021441.jpg)
260426021449.jpg)
260426021459.jpg)
260426021528.jpg)
260426021536.jpg)
260426021545.jpg)
260426021554.jpg)
260426021604.jpg)
260426021614.jpg)
260426021623.jpg)
260426021634.jpg)
260426021643.jpg)
260426021652.jpg)
260426021701.jpg)
260426021710.jpg)
260426021719.jpg)
260426021727.jpg)
260426021736.jpg)
260426021749.jpg)
260426021758.jpg)
260426021807.jpg)
260426021851.jpg)
بڵاوکردنەوە