18 حوزەیران 2026
توێژەر : د. محه‌مه‌د كه‌ریم محه‌مه‌د
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وه‌ك شیكارێكی ماكرۆئابووری، گۆڕانكاریه‌كانی كه‌رتی نیشته‌جێبوون له دوای ساڵی 2004 و ده‌رچوونی یاسای وه‌به‌رهێنان له پارێزگه‌ی سلێمانی/حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات. توێژینه‌وه‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشته‌جێبوون له هه‌رێمی ده‌كات كه، چۆن گۆڕاوه له "په‌ناگه‌یه‌كه‌وه بۆ بزوێنه‌رێكی ئابووری و كۆگایه‌ك بۆ به‌ها"، به‌ڵام به قووڵی ئاوێته بووه به شێواویه‌كی گه‌وره به لێكترازنی فاكته‌ره‌كانی هاوسه‌نگی خواست و خستنه‌ڕووی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون تیایدا. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌كه ده‌ست ده‌خاته سه‌ر ده‌لاقه‌یه‌كی فراوان (Gap) له نێوان توانای دارایی هاوڵاتیان و "به گشتی" نرخی ئه‌و یه‌كانه‌ی له پڕۆسێسه‌كه‌دا ده‌خرێنه‌ڕوو، به‌مه‌ش گریمانه‌كه بۆ چاره‌سه‌ر گۆڕینی ژینگه‌ی یاسایی و ئابووری، به تایبه‌تی له كه‌رته ئابووریه‌كانی تردا به كلیلی چاره‌سه‌ر ده‌بینێت.
بڵاوکردنەوە