17 حوزەیران 2026
پرسى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ، له‌گه‌ڵيدا به‌هێزكردنى كارى دامه‌زراوه‌كانى توێژينه‌وه و هه‌وڵدان بۆ گه‌يشتن به بڕياردانى دروست، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان و شانده‌كه‌ى تاوتوێ كران، تێیدا جەخت لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی دۆخی سیاسی و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
ئەم سەردانە ڕۆژی دووشەممە، 15ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەچوو و تێیدا د. هاوڕێ دارۆ شێخ نوری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سەرۆکی دامەزراوەی ئانزۆ، ئاسۆس عەلی، ئەندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، و سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن ئەندامانی دامەزراوەی ڤیژنەوە پێشوازییان لێ‌کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، د. هاوڕێ دارۆ شێخ نوری ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی دامەزراوەی ڤیژن کرد لە پشتیوانیکردنی بڕیاربەدەستان بە توێژینەوە و شیکاریی زانستی بۆ وەرگرتنی بڕیارە دروستەکان، هەروەها جەختی له‌وە کردەوە کە هەرێمی کوردستان پێویستی بە ژمارەیەکی زیاتر لە ناوەند و دامەزراوەی توێژینەوەیی هاوشێوە هەیە بۆئەوەی سیاسەت و بڕیارە گشتییەکان پشت بە زانیاری و توێژینەوەی ئەکادیمی ببەستن.
پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت یەکێک بوو لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە. لەو بارەیەوە، باس لە گرنگی هەبوونی حکومەتێکی هاوبەشی نیشتیمانی کرا کە بتوانێت وەڵامی پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا بدات و بوار بڕەخسێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیان و بەهێزکردنی یەکڕیزی سیاسی و کۆمەڵایەتی.
به‌شێكى ديكه‌ى گفتوگۆكان تايبه‌ت بوو به شێواز و رێگاكانى كاركردن به ئاڕاسته‌ى گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و باشتركردنى ئه‌و خزمه‌تگوزارييانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به هاوڵاتييانى ده‌كات.













بڵاوکردنەوە