17 حوزەیران 2026
لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ژینگە و چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لەگەڵ وەزیری ژینگەى عێراق کۆبوونەوە.
دیدارەکە ئەمڕۆ، چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026، لە شارى بهغداد بەڕێوەچوو و تێیدا باس لە دۆخی ژینگەی هەرێمی کوردستان و گرنگترین کێشە ژینگەییەکان، بە تایبەتی پیسبوونی رووباری تانجەرۆ و پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی و درێژخایەن کرا. هەروەها جەخت لە گرنگی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە حکومی، ئەکادیمی و توێژینەوەییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە کران.
له گفتوگۆكاندا، سروه عهبدولواحيد، وەزیری ژینگەى عێراق بەڵێنیدا بە هەموو توانای وەزارەتەکەوە کار بکات بۆ چارەسەرکردنی پرسە ژینگەییەکان و ئاماژەی بەوەكرد کە ژینگەی هەرێمی کوردستان کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر ژینگەی تەواوی عێراق هەیە، بۆیە پاراستنی ژینگە لە هەرێمدا خزمەتێکە بۆ تەواوی عێراق.
لە بەرامبەردا، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن دووپاتی کردەوە کە دامەزراوەکە لەڕێگەی توێژینەوە زانستییەکان، راپۆرتە ستراتیجییەکان و چالاکییە جۆراوجۆرەکانیەوە بەردەوام خزمەت بە ژینگەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
هەروەها پشتگیری تەواوی خۆی بۆ هەر هەوڵ و پرۆژەیەک دەربڕی کە ئامانجی پاراستن، چاکسازی و گەشەپێدانی ژینگە بێت و ئاماژەی بەوە كرد کە دامەزراوەی ڤیژن لە ماوەی رابردوودا چەندین توێژینەوە، سیمینار و چالاکی تایبەتی لە بوارە ژینگەییەکاندا ئەنجامداوە.
بڵاوکردنەوە