28 کانوونی دووەم 2026
بۆ تێگه‌يشتنى زياتر له پرسى پشتبه‌ستنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به نه‌وت و هه‌مه‌چه‌شنه‌كردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ په‌يمانگاى ته‌كنيكى كوردستان گفتوگۆيه‌كى كراوه به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ندين پێشنيازى جياواز و گرنگ خرانه‌ڕوو كه ده‌كرێت ببنه سه‌ره‌تايه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ئابوورييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له گفتووگۆكه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا كه له‌جێى نه‌وت، گرنگه له عێراق و هه‌رێمى كوردستانيش هه‌وڵبدرێت كه‌رته‌كانى ديكه گرنگيان پێبدرێت، چ له‌ڕووى كشتوكاڵه‌وه بێت ياخود گه‌شتيارى و بازرگانى و به وردى باسيان له‌و رێگايانه كرد كه ده‌كرێت له‌ڕێيه‌وه داهات زيادبكرێت.
ئه‌وه‌خرايه‌ڕوو كه به‌راوورد به وڵاتانى دراوسێى، عێراق له خراپترين دۆخى وابه‌سته‌ييدايه به نه‌وت و هه‌وڵه‌كانيش بۆ هه‌مه‌چه‌شنه‌كردن و گۆڕينى په‌يكه‌ربه‌ندى له وڵاته‌كه جددى و كاريگه‌ر نين، له پرسى بوودجه‌شدا ساڵانه روبه‌ڕووى كورتهێنان ده‌بنه‌وه و به دابه‌زينى زياترى نرخى نه‌وتيش كورتهێنان زياد ده‌بێت و به‌مه‌ش كورتهێنانى بودجه زياتر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28/1/2026 له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى گفتوگۆيه‌كى كراوه به ناونيشانى (هه‌مه‌چه‌شنكردى سه‌رچاوه‌كانى داهات و لێكه‌وته‌كانى دابه‌زينى نرخى نه‌وت) به ئاماده‌بوونى ده‌يان كه‌سايه‌تى شاره‌زا و پسپۆڕ و ئابووريناس به‌ڕێوه‌چوو، له گفتوگۆكاندا تيشكخرايه‌سه‌ر ئه‌و راستييه‌ى كه عێراق 90% پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت و ئه‌مه‌شيان وه‌ك مه‌ترسييه‌ك بۆ ئابووريه‌كى ناجێگير له وڵاته‌كه باسكرد.




























بڵاوکردنەوە