20 کانوونی دووەم 2026
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ و گرنگ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ته‌ندروستى گشتى ئاماده‌كراوه، ئەم توێژينه‌وه‌یه پڕۆژه‌یه‌كى پوخت و جيهانيى بيمه‌ى ته‌ندروستى پێشنيار دەكات كە ده‌توانێت كاريگه‌ريى له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى تێچووه ته‌ندروستييه‌كان هه‌بێت له‌سه‌ر هاووڵاتييان.
بە پێى ئەنجامه‌كانى ئەم توێژينه‌وه‌یه، جێبه‌جێكردنى سيستمى بيمه‌ى ته‌ندروستى ده‌توانێت تێچووه ته‌ندروستييه‌كانى خێزان له نێوان 40% بۆ 70% كه‌م بكاتەوه‌و تێكڕاى ته‌مه‌نى هاوڵاتييان به نزیکه‌ى 3 ساڵ بەرز بكاتەوه.
ئەم توێژينه‌وه‌یه له‌لایه‌ن د. محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب حه‌سه‌ن به زمانى ئينگليزى نوسراوه و به ناونيشانى( پرۆژه‌ى بيمه‌ى ته‌ندروستى – چاره‌سه‌رێكى جێبه‌جێكراو بۆ يه‌كسانى و به‌رده‌وامى) پێشنيارى مۆدێلێكى فره‌ره‌هه‌ندى بيمه‌ى ته‌ندروستى دەكات كه له‌سه‌ر بنەماى ئەزموونى چەند وڵاتێكى ئەورووپى دروستكراوه و له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى (له‌رووى ياسايى، ڕێنمايى و دارايى) ده‌توانرێت جێبه‌جێ بكرێت.
توێژه‌ر ئاگادارى دەدات كه له هه‌رێمى كوردستان، بودجه‌ى ته‌ندروستى نه‌ك ته‌نها نادادپه‌روه‌ره، به‌ڵكو بارى گه‌وره‌ى خه‌رجييه‌كانیش خراوه‌ته سه‌ر شانى هاوڵاتييان؛ تا ڕادەى ئەوەى زیاتر له 70%ـى تێچووه ته‌ندروستييه‌كان خۆيان دەيدەن. ئەم بارى قورسەش به شێوه‌يه‌كى زۆرتر، خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت تووشى قه‌يرانه‌كانى ته‌ندروستى كردووه.
به جێبه‌جێكردنى ئەم سيستمه بيمه‌ييه، پشتگيرى به‌هێز بۆ چينى هه‌ژارى كۆمه‌ڵگا دابین دەكرێت؛ له منداڵ و پير و بێكاره‌وه تا په‌نابه‌ران. هاوكات، ته‌ندروستى گشتى باشتر دەبێت و يه‌كسانى له پێشكه‌شكردنى خزمەتگوزارييه‌كاندا به‌ديدێت.
پلانى جێبه‌جێكردنى ئه‌م سيستمه، سێ قۆناغى، له‌سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌يه‌كى ئه‌زموونى جێبه‌جێده‌كرێت و به هاوڵاتييان ئاشنا ده‌كرێت، له قۆناغى دووه‌مدا كه سێ بۆ پێنج ساڵى سه‌ره‌تايه 80% بۆ 90%ـى هاوڵاتييان تێيدا به‌شدار ده‌بن و خه‌رجييه ته‌ندروستييه‌كانيان 20% كه‌مده‌بێته‌وه، له قۆناغى سێهه‌م و كۆتاييشدا كه شه‌ش بۆ 10 ساڵ له‌خۆده‌گرێت، جگه له‌وه‌ى 95%ـى كۆمه‌ڵ به‌شدارى تێدا ده‌كات، تێكڕاى ته‌مه‌نيش به 3 ساڵ به‌رزده‌بێته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوى توێژينه‌وه‌كه كليك بكه‌ن...
بڵاوکردنەوە