لقى بانكه‌ توركييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌ وه‌به‌رهێنانى توركيا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات

19 کانوونی دووەم 2026

شاندێکی کۆمپانیاکانی تورکیا رۆژی (19/1/2026) سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجیان کرد و گەشبینی خۆیان له‌باره‌ى دۆخی وەبەرهێنان و بازرگانی و گەشەکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان، نيشاندا.
نەواف کڵچ سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی نێودەوڵەتی لە تورکیا کە سەرۆکایەتی شاندەکەی دەکرد، لە کۆبوونەوەیەکدا باسی لەو بەرەوپێشچوونانە کرد کە هەرێمی کوردستان لە رووی ئاوەدانکردنەوە و گەشتوگوزار و کەرتە ئابووریيەکانەوە بەخۆیەوە بینیووە، هیواشی خواست دواى ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى مێرسين به‌ فه‌رميى كرايه‌وه‌، گه‌شته‌كانيان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ستپێبكات.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی میوان باسی ئەو پلانانەیان کرد کە کۆمپانیا و بانکە تورکییەکان هەیانە بۆ کردنەوەی لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان، ئەوەشیان نەشاردەوە کە هێشتا هەندێک گرفت هەن بۆ بازرگانان، بەڵام لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.

 

turkeya_1

turkeya_2

turkeya_3

turkeya_4

turkeya_5

turkeya_6