17 کانوونی دووەم 2026
رۆژى شهممه 17/1/2026، له دامهزراوهى ڤيژن بۆ لێكۆڵينهوهى ستراتيجى ميواندارى بهكر فهتاح، باڵيۆز له وهزارتى دهرهوهى عێراق كرا و گفتوگۆيهكى چڕ و بهرههمدار لەسەر پەیوەندی نێوان سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوە لە هەرێمی کوردستان و دامەزراوە عێراقی و نێودەوڵەتییەکان کرا.
لە گفتوگۆکەدا، سەرنج خرایە سەر ئەوەی چۆن ناوەندەکانی توێژینەوە دەتوانن رۆڵی گرنگیان هەبێت لە پرۆسەی داڕشتنی بڕیارەکانی حکومەتدا، تایبەت بە دانانی سیاسەت و پلانە ستراتیجییەکان کە پەیوەندیدارن بە ژێرخانی کۆمەڵگا و گەشەپێدانی دامەزراوەیی.
دامەزراوەی ڤیژن ئەم سەردانە بە بەشێک لە هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی تۆڕی هاوکاری لەگەڵ کەسایەتی و کارەکتەرە نیشتیمانی و نێودەوڵەتییەکان دادەنێت، بە مەبەستی گەشەپێدانی توێژینەوەی کردارانە و پێشکەشکردنی چارەسەری ستراتیجی بۆ پرسە بنەڕەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.



بڵاوکردنەوە