دیداری ڤیژن بۆ گەشەپێدانی ئابووری چەمچەماڵ بەڕێوەچوو

7 کانوونی یەکەم 2025

یەکشەممە ٧/١٢/٢٠٢٥ دیداری (دەرفەتەکانی گەشەپێدانی ئابووری چەمچەماڵ) کە بە هاوبەشی لە نێوان دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و زانکۆی چەرموودا رێکخرابوو، بە بەشداریی بەرپرسان و پسپۆڕانی ئەکادیمی و هاوڵاتییانی قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.
دیدارەکە لە سێ پانێڵ پێکهاتبوو، پانێڵی یەکەم بەناونیشانی (چەمچەماڵ وەک دەروازەی بازرگانی و پیشەسازی لەنێوان عێراق و هەرێم) بوو ، هەریەکە لە کۆڤان جەلال بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی، شیلان سەلام پسپۆڕی یاسایی لە زانکۆی چەرموو، ئارام بابان ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە پانێڵی یەکەمدا گفتوگۆیان کرد، پانێڵەکە لەلایەن بژار نەسرەدین پسپۆڕی دارایی و وەبەرهێنان بەڕێوەبرا.
پانێڵی دووەم بە ناونیشانی (دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و هەلەکانی کار لە ژێرخانی قەزای چەمچەماڵدا) و بە بەشداریی ئامانج جەلال بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی، کارزان جومعە پسپۆڕی کارسازی لە زانکۆی چەموو، د. ئیبراهیم مەهدی پسپۆڕی ئابوریی لە زانکۆی چەرموو، د.عەدنان ئەحمەد بەرپرسی بەشی بەکار خستن لە بەڕێوەبەرایەتی کار گفتوگۆ کرا و پانێڵەکە لەلایەن گزنگ عەلی پسپۆڕی ئەندازیاریی شارستانییەوە بەڕێوەچوو.
پانێڵی سێیەم بەناونیشانی (بەهێزکردنی بنەماکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ لە قەزای چەمچەماڵ) و بە بەشداریی ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، عیسا جەلال بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەزای چەمچەماڵ و د. زانست قادر حەمە عەزیز پسپۆڕی زەویناسی ژینگەیی لە زانکۆی چەرموو، گفتوگۆی بابەتەکە کرا، پانێڵەکە لەلایەن پشتیوان فازڵ پسپۆڕی کارگێڕی کار بەڕێوەبرا.
لە کۆتاییدا ژمارەیەک پێشنیار و راسپاردەی خستەڕوو کە لە گفتوگۆکانی دیدارەکەدا گەیشتنە ئەو دەرئەنجامانە سەبارەت بە قەزای چەمچەماڵ.

 

Event Charmo_1

Event Charmo_2

Event Charmo_3

Event Charmo_4

Event Charmo_5

Event Charmo_6

Event Charmo_7

Event Charmo_8

Event Charmo_9

Event Charmo_10

Event Charmo_11

Event Charmo_12

Event Charmo_13

Event Charmo_14

Event Charmo_15

Event Charmo_16

Event Charmo_17

Event Charmo_18

Event Charmo_19

Event Charmo_20

Event Charmo_21

Event Charmo_22

Event Charmo_23

Event Charmo_24

Event Charmo_25

Event Charmo_26

Event Charmo_27