6 کانوونی یەکەم 2025
رۆژی شەممە ٦/١٢/٢٠٢٥ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیجی پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنی، كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆیان دەربارەی ڕۆڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق، گرنگی پاراستنی ئاسایش و ئابوری لە ناوچەكەدا كرد.
عەدنان عوسمان، سەرۆكی دامەزراوەی ڤیژن، باسی ڕۆڵی گرنگی ئیتاڵیای كرد وەك هێزێكی نەرم لە هەرێمی كوردستان و وەك هۆكارێكیش بۆ پەرەسەندنی دیموكراسیەت لە ناوچەكە ناوی بردن، ئاماژەی بەوەشدا كە پێویستە لە داهاتوودا كۆمپانیا ئیتاڵییەكان ڕۆڵیان هەبێت و بەشدار بن لە پێشخستنی هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی دامەزراوەی ڤیژن ئاماژەی بەوەشدا كە لەئێستادا پێویستە لە هەرێمی كوردستان هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ خێراتر بكرێن و بەپێویستیشی زانی ئیتاڵیا رۆڵی کاریگەرتر و فراوانتر ببینێت لە هاوكاریكردن و بەرەوپێشبردنی زیاتری هەرێمی كوردستان.
لای خۆیەوە كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر باسی لە گرنگی پاراستنی دیموكراسیەت لە هەرێمی كوردستان كرد و پاڵپشتی خۆشی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆكانی نێوان هەردوو پارتی حوكمڕان كرد، سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئاماژەی بۆ ئەوەدا كە ئەوان لەڕووی سەربازی و مەدەنییەوە لە هەرێمی كوردستان بونیان هەیە و ئارامی و ئاسایشی ناوچەكەش بە گرنگ دەبینن.
ئاماژەی بەوەشكرد كە سەقامگیریی سیاسی ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە پێشخستنی ئابوری و بەهێزكردنی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و هانی زیاتری وڵاتان دەدات بۆ ئەنجامدانی كاری وەبەرهێنان لە ناوچەكە.
تۆماسۆ سانسۆنی لە کۆبونەوەکودا وتیشی “ئیتاڵیا هەمیشە هاوسۆزی هەرێمی كوردستانە و رشدین لەسەر هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانمان”.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، لەلایەن ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ڤیژنەوە ئەو توێژینەوە و پڕۆژانە خرانەڕوو کە دامەزراوەی ڤیژن ئەنجامیداون.






بڵاوکردنەوە