17 تشرینی دووەم 2025
رۆژی دوو شەممە 17ی تشرینی دووەم 2025 باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و شاندێکی یاوەری سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجییان کرد و لەلایەن عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن و ئەندامانی ئەنجومەنەوە پێشوازییان لێکرا.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی پیرۆزبای کرد لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و چالاکییە جۆراوجۆرەکان و باسی گرنگی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو دامەزراوە کرد.
سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن باسی لەرۆڵ و گرنگی پێگەی مام جەلال کرد لە سەر ئاستی ناوخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتی. هەروەها ئاماژەی بەپێویستی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی دا بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.










بڵاوکردنەوە