6 تشرینی دووەم 2025
لەچوارچێوەی پڕۆگرامێکی نوێی چاوی کراوەدا، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی سیمینارێکی بۆ بەڕێز م. نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی سازکرد بەناونیشانی (سەردەمی نوێی پەروەردە و فێرکردن لەنێوان پێویستی و گەشەسەندندا)، کە دەستەبژێرێک لە ئەکادیمی و پسپۆڕ و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و مامۆستا و کەسانی پەیوەندیدار بەشدارییان کرد.
لە سیمنارەکەدا، م. نەژاد عەبدوڵا بەوردی تیشکی خستەسەر پەیکەر و بەش و پێکهاتەکانی بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى و ژمارەی مامۆستا و خوێندکار و قوتابخانەکان. پاشان باسی لە کێشە و گرفت و رێگرییەکانی بەردەم کەرتی پەروەردە و بەڕێوبەرایەتییەکەیان کرد و پێشنیاز و چارەسەرەکانی خستەڕوو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و لابردنی گرفتەکانی بەردەم کەرتی پەروەردە.
لە کۆتاییدا، بەشداربوون پرسیار و بۆچونەکانیان دەربارەی پرۆسەی خوێندن و كێش و گرفت و چارەسەرەکان خستەڕو و گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پێداویستییەکانی سەردەمی نوێی پەروەردە و فێرکردن و چونێتی گەشەسەندنی.












































بڵاوکردنەوە