دامەزراوەی ڤیژن ئاڵنگارییە ژینگەییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی لەگەڵ باڵیۆزی سویسرا تاوتوێ كرد

21 حوزەیران 2026

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ باڵیۆزی سویسرا لە عێراق، دامەزراوەی ڤیژن، پرسی ئاڵنگارییە ژینگەییەكان، پڕۆژە و چالاكییەكانیان تاوتوێ كرد.
سەردانەكە لە شاری بەغدا رۆژی پێجشەممە 18/6/2026 لەگەڵ دانیێڵ هون، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا دامەزراوەی ڤیژن باسیان لەو كار و پڕۆژە و چالاكییانە كرد كە لە سێكتەرە جیاوازە تەندروستی، كۆمەڵایەتی، ژینگەیی و سیاسی بۆ بەرەوپێشبردنی هەرێمی كوردستان ئەنجامیانداوە.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی سویسرا لە عێراق باسی لەو ئەركانە كرد كە باڵیۆزخانەكەیان لە عێراق ئەنجامیدەدات و چەند پرسێكی دیكەش تاوتوێ كران.
پرسی ژینگە و ئاڵنگارییەكانی بەردەمی و رێگەچارەكان بۆ بەرەوپێشبردنی، بابەتێكی جێ بایەخی كۆبوونەوەكە بوو، دامەزراوەی ڤیژن و باڵیۆزی سویسراش هاوڕابوون لەسەر كاركردن بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو سێكتەرە جێبایەخە لە عێراق و هەرێمی كوردستان.