21 حوزەیران 2026
شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و سەنتەری عەشتار بۆ پاڵپشتی دیموکراسی، ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەسەر چالاکی، ئامانجە هاوبەشەکان و ئاسۆکانی هاوکاریی و هەماهەنگی لە داهاتوو کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی دیموکراسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی بەهێزکردنی بەشداریی سیاسی و مەدەنی، توانابەخشین بە گەنجان و پاڵپشتی کردنی پرۆسەکانی چاکسازی و حکمڕانی باش کرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی و دروستکردنی پڕۆژەی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی گەشەپێدانی دیموکراسی و کۆمەڵگەی مەدەنی کردەوە.


بڵاوکردنەوە