21 حوزەیران 2026
لە درێژەی سەردانەكهياندا بۆ شاری بەغدا، شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لەگەڵ دانا ئەسعەد، بەرپرسی دامەزراوەی ماڵی مام لە سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لە بەغداد کۆبووەوە و گفتوگۆیەکی فراوانیان لەسەر دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و رێگاکانی
گەشەپێدانیان ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە رۆژی چوارشەممە، 17ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەچوو و تێیدا ئەندامانی شاندی ڤیژن به گرنگييهوه باسيان له توندوتۆڵکردنی پەیوەندی نێوان دەزگا حکومییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردەوە، هەروەها پێویستی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە توێژینەوەییەکانی هەرێم و هاوتاکانیان لە بەغدا تاوتوێ کرا.
لەلایەکی دیکەوە، گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا بۆ ئاستێکی باشترتهوهرێكى ديكهى گفتوگۆكان بوون. لەو چوارچێوەیەدا، رۆڵی ناوەندەکانی توێژینەوە، رۆشنبیران و کەسایەتییە سیاسییەکان وەک هێزی پاڵنەر بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان و پشتگیری لە پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکان بە گرنگی باسکرا..
لە کۆتایی دیدارەکەدا بەرپرسی دامەزراوەی ماڵی مام، لە بەغدا ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ هاوکاری و ئاسانکاری پێویست بۆ دامەزراوەی ڤیژن و دامەزراوە توێژینەوەییە هاوشێوەکان دەربڕی، بە مەبەستی پشتگیری لە هەوڵەکانی گەشەپێدان، چاکسازی و بەهێزکردنی پەیوەندییە نیشتیمانییەکان و خزمەتکردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان.

بڵاوکردنەوە