بڕوانامەی پێزانین بەخشرایە دامەزراوەی ڤیژن

14 حوزەیران 2026

رۆژانی 14 و 15ی حوزەیرانی 2026، لە هەولێر، رێکخراوی ئایدیا ئەنتەرناشناڵ بە بەشداری نوێنەرانی دەیان رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، وۆرکشۆپێکی سازکرد بە ناونیشانی "پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە ژینگەی داتا و زانیارییەکاندا" .
لەم چالاکییەدا دامەزراوەی ڤیژن بەشداری کرد، تێیدا هەڵسەنگاندنێکی فرە رەهەند کرا بۆ پرسەکانی ئاستی بەشداريى دەنگدەران و پەرەسەندنەکانی گوتاری رق و کینە و بڵاوکردنەوەی زانیاريى چەواشە و ناڕاست لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە رۆژی 11ی 11ی2025 بەرێوەچوو.
لە پای بەشداریکردنی لەم چالاکییەدا، بڕوانامەی پێزانین لەلایەن نوێنەرانی پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ دیموکراسی و هەڵبژاردن (IDEA international)و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بەخشرایە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆلینەوەی ستراتیجی وەک رێکخراوێکی چالاک لەکارکردنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست و چەواشە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا.



idea certificat_1

idea certificat_2

idea certificat_3