7 حوزەیران 2026
بهرپرسى بهشى پرۆژهكانى دامەزراوەی ڤیژن بەشداری لە چالاکییەکى تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و رێگاکانی پاراستنی ژینگە كرد كه تێيدا تیشکخرابووهسهر سەوزکردنی شارەکان و بەهێزکردنی هەوڵەکانی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان.
ئەم چالاکییە ڕۆژی یەکشەممە، 7ی حوزەیرانی 2026، لە شاری هەولێر به ناونيشانى (رۆژى ژينگهى جيهانيى 2026) بەڕێوەچوو و ئامانج کاکەڕەش، بەرپرسی بەشی پرۆژەکانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵينهوهى ستراتيجى تێیدا بەشداربوو، كه بهسەرپەرشتی بەیان سامی عەبدولڕەحمان، راوێژکاری باڵای سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجامدرا.
لە میانی گفتوگۆکاندا، باس له بەکارهێنانی بەردەوامی سەرچاوەکانی ئاو، فراوانکردنی رێژهى سهوزايى لە ناو شارەکان، پاراستنی جۆراوجۆری ژیانی زیندەوەران و باشترکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی پاشماوه رهقهكان کرایەوە. بەشداربووان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم هەنگاوانە بنەمایەکی گرنگن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروستتر و داهاتوویەکی گەشاوە بۆ نەوەکانی داهاتوو.
دامەزراوەی ڤیژن پاراستنی ژینگە و گەشەپێدانی بەردەوام بە بەشێکی سەرەکی لە ئامانج و چالاکییەکانی خۆی دەزانێت. لە رابردوودا، دامەزراوەکە ژمارەیەک گفتوگۆ، سیمینار و توێژینەوەی تایبەتی لە بواری ژینگە و کشتوکاڵدا ئەنجامداوە و ئەنجامەکانی لە راپۆرت و توێژینەوە جیاوازەکاندا خستووەتە بەردەم بڕیاردەران و لايهنى پەیوەندیدار.



بڵاوکردنەوە