4 شوبات 2026
ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ری كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن له‌باره‌ی پرسی بێكاری گه‌نجان له هه‌رێمی كوردستان و كۆچی نایاسایی گفتوگۆیان كرد.
رۆژی رابردوو، 3/2/2026 هه‌ریه‌ك له ئێما هێكس، سكرتێری دووه‌می كاروباری داد و ناوخۆ و له‌یال شاكر، راوێژكاری سیاسه‌ته‌كانی داد و ناوخۆ له كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیان كرد.
له گفتووگۆیه‌كدا نوێنه‌رانی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا باسیان له كێشه‌ی چوونی په‌نابه‌رانی نایاسایی كرد بۆ وڵاته‌كه‌یان و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرد كه رێژه‌ی كۆچبه‌ران له توانای وڵاته‌كه‌یان تێپه‌ڕیوه.
هه‌وڵدرا ئه‌و كێشانه باس بكرێت كه په‌یوه‌ندییان به كۆچی گه‌نجان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه و پرسی بێكاری و رێگاچاره‌كانیش باسكران.
دواتر له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ڤیژنه‌وه ئه‌و كار و توێژینه‌وه و چالاكییانه خرانه‌ڕوو كه تایبه‌ت به پرسی كۆچ و بێكاری و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لیكاری گه‌نجان ئه‌نجامدراون.





بڵاوکردنەوە