3 شوبات 2026
دامه‌زراوه‌ی ڤیژین ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی دیدارێكی گرنگ تایبه‌ت به پرسی گه‌شه‌پێدانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه‌ش ئاماده‌یی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 3/2/2026، شاندێكی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی سه‌ردانی هیوا قه‌ره‌نی، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕینیان كرد و باسیان له دروستكردنی په‌یوه‌ندی كرد له‌نێوان دامه‌زراوه‌كه و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و ئیداره‌ی راپه‌ڕین.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرا كه دامه‌زراوه‌ی ڤیژن ده‌یه‌وێت كۆنفرانسێكی به‌رفراوان ئه‌نجامبدات بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری ئیداره‌ی راپه‌ڕین و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه‌ش ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری ئه‌و هه‌نگاوه.
260204012309.jpg)
260204012318.jpg)
260204012327.jpg)
260204012335.jpg)
260204012345.jpg)
بڵاوکردنەوە