عێراق فلتەر

25 کانوونی دووەم 2026

عێراق فلتەر

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ٢٠٢٥: ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پڕوپاگەندانەی متمانەی هاوڵاتیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن لاواز دەکەن.

ئەم پڕۆژەیە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو شەپۆلە زانیارییە هەڵانە هاتە کایەوە کە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بڵاودەکرێنەوە. ئامانجی سەرەکی پاراستنی هۆشیاریی دەنگدەر و ڕێگریکردنە لە شێواندنی ڕای گشتی لە ڕێگەی پڕوپاگەندەی سیاسییەوە.

 ماوەی جێبەجێکردن: لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ تا ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەم ماوەیە هەستیارترین قۆناغی پرۆسەی دیموکراسی بوو لە عێراقدا بۆ ساڵی ڕابردوو، کە تێیدا پڕۆژەکە چاودێریی وردی هەموو ئەو گێڕانەوانەی کردووە کە متمانەی خەڵکیان بە سندوقەکانی دەنگدان کردووەتە ئامانج.

 ئامانج و چالاکییە ستراتیژییەکان

هۆشیاریی گشتی: بڵاوکردنەوەی پەیامی پەروەردەیی بۆ ناسینەوەی هەواڵی چەواشەکار.
پشتڕاستکردنەوە: بەدواداچوونی خێرا بۆ ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەبنە هۆی سەرلێشێواندنی هاووڵاتیان.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: خستنەڕووی ڕاستییەکان بۆ میدیاکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری زانیاریی نادروست.
دابینکردنی سەرچاوە: بوون بە سەرچاوەیەکی زانیاریی باوەڕپێکراو بۆ ڕۆژنامەنووسان و چاودێرانی هەڵبژاردن.
ئامار و دەرئەنجامەکان

بەپێی داتا کۆکراوەکان، پڕۆژەکە سەرکەوتوو بووە لە دروستکردنی کاریگەرییەکی بەرچاو:

بینین :زیاتر لە ٢٢٥ هەزار جار پەیامەکان بینراون.
ناوەرۆک: ١٩٧ پۆستی جیاواز بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان بڵاوکراونەتەوە.
کارلێک: هەزاران لایک، کۆمێنت و (Share) کە نیشانەی بایەخی خەڵکە بۆ زانینی ڕاستییەکان.
 لایەنە پەیوەندیدارەکان

·         هاوبەش: سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق

·         پشتگیری: ئایدیا ئینتەرناشناڵ

·         پاڵپشتی دارایی: ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی