21 کانوونی دووەم 2026
به‌هۆى نه‌بوونى متمانه به بانكه‌كان ئاڵوگۆڕى ئه‌ليكترۆنى جێگه‌ى حه‌واڵه‌ى نه‌گرتووه‌ته‌وه
به‌هۆى ئه‌و كێشانه‌ى له حه‌واڵه‌ى پاره له‌ڕێگه‌ى نوسينگه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو دروست ده‌بن، پێشنيار ده‌كرێت كارى نوسينگه‌كانى حه‌واڵه رێكبخرێنه‌وه و به ياسايى تۆمار بكرێن.
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى له‌ڕێى توێژينه‌وه‌يه‌كه‌وه به ناونيشانى (حه‌واڵه و سيستمه‌كانى گواستنه‌وه‌ى دراوى نافه‌رميى، كاريگه‌ريى ياسايى و ئاسايش بۆ هه‌رێمى كوردستانى عێراق) كه له‌لايه‌ن توێژه‌ر (م. به‌ناز ستار، م.سالار حه‌ميد) ئاماده‌كراوه، مه‌ترسيى و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م حه‌واڵه‌ى پاره له‌ڕێى نوسينگه‌كانه‌وه دياريكردووه و ئه‌و كێشانه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو كه پاره‌دانى ئه‌ليكترۆنى و كارتى بانكى هه‌يانه.
توێژينه‌وه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه كه كێشه‌كانى به‌رده‌م حه‌واڵه‌ى پاره له‌ڕێى نوسينگه‌كانه‌وه ديارنه‌بوونى سه‌رچاوه‌كانى پاره و نه‌بوونى چاودێرييه و له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ش ده‌بێته مه‌ترسيى، چونكه ئه‌گه‌رى هه‌يه ببێته هۆى سزادانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وڵاته‌كه، ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى متمانه‌ى بانكه‌كان كه‌مه، تا ئێستا پاره‌دان و ئاڵوگۆڕى ئه‌ليكترۆنى جێگه‌ى حه‌واڵه‌ى نه‌گرتووه‌ته‌وه.
به‌مه‌به‌ستى رێكخستنى كارى نوسينگه‌كانى حه‌واڵه‌ى دراو، ئه‌م توێژينه‌وه‌يه پێشنياز ده‌كات نوسينگه‌كانى حه‌واڵه‌كردن تۆمار بكرێن، هاوڵاتييان به ڕێگه‌ى جياواز له مه‌ترسييه‌كانى حه‌واڵه ئاگاداربكرێنه‌وه و په‌يوه‌ندى نێوان بانكى ناوه‌ندى و نوسينگه‌كانيش دروست بكرێن و به‌دواداچوونى ئه‌ليكترۆنيش هه‌بێت بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ى له‌ڕێى حه‌واڵه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه، ئه‌مڕۆ 21/1/2026 له سيمينارێكى تايبه‌تدا له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن پێشكه‌شكرا و كه‌سانى شاره‌زا له بوارى ئابورى و بانكه‌كان و بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو به‌شدارييان تێدا كرد و به سه‌رنج و تێبينييه‌كانيان به‌شدارييان له به‌ره‌وپێشبردنى توێژينه‌وه‌كه‌دا.
































بڵاوکردنەوە