ژنان لە پیاوان زیاتر رووبەڕووی بێکاری بوونەتەوە

15 کانوونی دووەم 2026

لە چوارچێوەی کۆڵینەوە لە دۆخی رەخساندنی هەلەکانی کار بۆ ژنان و ئەو ئاڵنگاریانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، رۆژی پێنجشەممە ١٥/١/٢٠٢٦، مێزگردێکی بۆ پسپۆڕان و لایەنە پەیوەندیدارەکان رێکخست.
بەشێک لە بەشداربووانی مێزگردەکە هۆکاری بێکاریی ژنانیان بۆ ژن بوون و تێڕوانینی کۆمەڵگا بۆ رەگەزی مێینە گەڕاندەوە، هاوڕاشبوون لەسەر کەمیی رێژەی کارکردنی ژنان بەراورد بە پیاوان لە هەرێمی کوردستاندا.
هەر لە مێزگردەکەدا بەشێک لە بەشداربووان باسیان لەوەشکرد ''هەندێک لە دایکان تەنانەت لە کاتی (مۆڵەتی دایکایەتی) ناتوانن بە تەواوی پشووەکەیان وەربگرن، لە ترسی ئەوەی کە لە کارەکەیان دەرنەکرێن، یاخود بەرپرسیارێتییان لێوەرنەگیرێتەوە''.

mezgrd-bekari-zhnan-2

mezgrd-bekari-zhnan-3

mezgrd-bekari-zhnan-4

mezgrd-bekari-zhnan-5

mezgrd-bekari-zhnan-6

mezgrd-bekari-zhnan-7

mezgrd-bekari-zhnan-8

mezgrd-bekari-zhnan-9

mezgrd-bekari-zhnan-10

mezgrd-bekari-zhnan-11