ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵينه‌وه‌ و رۆڵيان له‌ داڕشتنى بڕيار له‌ هه‌رێمى كوردستان

15 کانوونی دووەم 2026

له‌گه‌ڵ زيادبوونى پێويستى بڕيارسازى له‌سه‌ر بنه‌ماى زانيارى و توێژينه‌وه‌ى زانستى له‌ هه‌رێمى كوردستان، رۆڵى ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵينه‌وه‌ و خانه‌كانى بير وه‌ك ئامڕازێكى سه‌ره‌كى و گرنگ ده‌رده‌كه‌وێت و نابێت وه‌ك چالاكييه‌كى ئاكاديمى ته‌ماشايان بكرێت.
له‌م چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره‌، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتيى نيشتيمانيى كوردستان له‌ سه‌ردانێكيدا بۆ دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، باسى له‌ كاريگه‌ريى دامه‌زراوه‌كانى بير و هۆشيارى كرد له‌ هه‌رێمى كوردستان و جه‌ختيكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و ناوه‌ندانه‌ په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه هاوشێوه‌كانى عێراق به‌هێز بكه‌ن و نوێنه‌رانى كورديش له‌ به‌غداد گرنگييه‌كى زياتريان پێبده‌ن.
له‌ گفتوگۆکاندا سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره‌، باسى له‌ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ناوەندە لێکۆڵینەوەییەکان و دامەزراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان كرد كه‌ دەتوانێت ببێتە هۆکاری بەرزکردنەوەی ئاستی توێژینەوە و هێنانی ئەزموونی جیهانی بۆ ناو پرۆسەی بڕیارسازی لە هەرێم و دراسه‌كردنى كێشه‌كان و خستنه‌ڕووى چاره‌سه‌رى گونجاو.

sa3di-1

sa3di-2

sa3di-3

sa3di-4

sa3di-6

sa3di-7

sa3di-8

sa3di-9