13 کانوونی دووەم 2026
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لەگەڵ بنکەی ژین باسيان له گرنگى كۆكردنه‌وه‌ى رێكخراو و بنكه و ناوه‌نده رۆشنبيرييه‌كان كرد له فيدراسيۆنێكى يه‌كگرتودا بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كاره‌كانيان و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌و كێشه ياساييانه‌ى دێته به‌رده‌ميان.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه له بنكه‌ى ژين به‌ڕێوه‌چوو، باس له‌و رێگرييه ياساييانه كرا كه ناوه‌ند و بنكه رۆشنبيرى و كه‌لتورييه‌كان دێته به‌رده‌ميان بۆ تۆماركردنيان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و له داهاتوودا ده‌بێته مه‌ترسيى بۆسه‌ر داخستنى ئه‌و بنكه و ناوه‌نده رۆشنبيرييانه.
سه‌رۆكى بنكه‌ى ژين ئه‌وه‌ى رونكرده‌وه كه له‌ئێستادا بنكه‌كه‌يان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆ تۆمار كراوه و رێپێدانى هه‌يه و كار ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌يه‌ش پێشنيارى ئه‌نجامدانى ديدارێك كرا له‌نێوان رێكخراو و بنكه‌كاندا و هه‌وڵدان بۆ په‌سه‌ندكردنى پێشنيازه‌كانى ديداره‌كه له‌لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى گفتوگۆكاندا دامه‌زراوه‌ى ڤيژن داواى كرد بنكه‌ى ژين ببێته هاوكار و هاوبه‌شى پرۆژه‌كانيان له داهاتوودا، بۆ ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه و لێكۆڵينه‌ى زانستى له‌سه‌ر پرسه گرنگ و جياوازه‌كان.
له كۆتاييدا له‌لايه‌ن ره‌فيق ساڵح ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى بنكه‌كه و سديق ساڵح ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆك به‌شێكى زۆرى بنكه‌ى ژين و سه‌رچاوه و ئه‌رشيف و ده‌ستنوسه مێژووييه‌كان پيشانى شاندى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن دران.







بڵاوکردنەوە