Author Image

کارمەند مەحموود عبداللە

توێژەر

كارمەند مەحمود عبدالله مامۆستایە لە زانکۆی گۆیژە، بەشی یاسا، پارێزەر و ڕاوێژکاری یاسایی. خاوەنی چەندین توێژینەوە و بڵاوکراوەی زانستی و ئەکادیمییە، لەوانە:

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان لە هەرێمی کوردستان: هەنگاوێک بەرەو دیموکراسی خۆجێی و خزمەتی شار (دامەزراوەی ڤیژن، ٢٠٢٦).
بەشداری لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی CHaMK لە زانکۆی SOASی شاری لەندەن (٨–٩ی تەمموزی ٢٠٢٦) بە توێژینەوەیەک لە ژێر ناونیشانی: «بۆشایی یاسایی لە هەرێمی کوردستان و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕێکخستنی میدیای دیجیتاڵ.»
بەشداری لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی زانکۆی سلێمانی (٢٠٢٥) بە توێژینەوەیەک لە ژێر ناونیشانی: «الآليات الدستورية لتعزيز تمثيل الأقاليم في المؤسسات الفدرالية.»
بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی «الطبيب من الباطن ومسؤوليته المدنية: دراسة تحليلية مقارنة» لە گۆڤاری گرێبەستی کۆمەڵایەتیی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان (٢٠٢٥).
بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی «پرسی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەنێوان ململانێی یاساکاندا» لە ناوەندی توێژینەوەی سبەی (٢٠٢٥).
بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی «الأحكام التي يجوز استئنافها وأثره في عناصر الحكم: دراسة تحليلية مقارنة» لە گۆڤاری زانکۆی جیهان، ژمارە ٨.
بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی «پێکهاتەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بەگوێرەی دەستوری عێراقی ٢٠٠٥ و ڕۆڵی لەناو پڕۆسەی سیاسیدا» لە ناوەندی توێژینەوەی سبەی (٢٠٢٤).
نووسینی وتارێکی شیکاری دەربارەی فەرمانی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕاگرتنی ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڵاوکراوەی ناوەندی توێژینەوەی سبەی (٢٠٢٤).
نووسەری کتێبی «سزای لەسێدارەدان لە هەرێمی کوردستان لەنێوان جێبەجێکردن و ڕاگرتندا: توێژینەوەیەکی شیکاری و بەراوردکاری مەیدانی»، بڵاوکراوەی ناوەندی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ بە هاوکاری ڕێکخراوی NEDی ئەمریکا (٢٠٢٣).
هەروەها، خاوەنی زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەزموونی کار لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانە، توێژەری سیاسییە و بەشداری لە چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی، پانێڵ و سیمینار کردووە.